هۆكاری‌ ده‌ستبه‌رداربوونی‌ كوردی‌ راگه‌یەندرا

10.10.2019

لڤین:

سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگەیاندوە، له‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌مدا كورده‌كان هاوكاری‌ ئه‌مریكایان نه‌كردووه‌.

شه‌وی‌ رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ ئایا ده‌كرێت له‌وه‌ڵامی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر باكووری‌ سوریا، ئه‌مریكا هاوپه‌یمانییه‌ك له‌گه‌ڵ‌ كورده‌كان دژی‌ توركیا دروست بكات، ڕایگەیاندوە"له‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌م و جه‌نگی‌ نۆرماندی‌ كورده‌كان هاوكاری‌ ئه‌مریكا نه‌بوون".

تره‌مپ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ كۆشكی‌ سپی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كورده‌كانی‌ "خۆش ده‌وێت" و "ئه‌وان له‌پێناو خاكه‌كه‌یان ده‌جه‌نگن، پێویسته‌ له‌وه‌ تێبگه‌ن".

هەروەها وتویەتی"كورده‌كان له‌ جه‌نگی‌ دووه‌می‌ جیهانیدا هاوكارییان نه‌كردین، بۆ نموونه‌ له‌ جه‌نگی‌ نۆرماندی‌ هاوكارمان نه‌بوون".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پاره‌یه‌كی‌ زۆرمان بۆ پشتیوانی كورده‌كان خه‌رج كردووه‌ له‌ڕێی‌ پێدانی‌ چه‌ك و كه‌لوپه‌لی‌ سه‌ربازی‌ و هاوكاری‌ داراییه‌وه‌".

9253 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations