شه‌ڕێكی سه‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت

10.10.2019

لڤین:

ڕوانگه‌‌ی سوری ڕایگەیاندوە، له‌نێوان هێزه‌كانی توركیا و ئۆپۆزسیۆنی سوری و هه‌سه‌ده‌دا له‌ سه‌رێكانی شه‌ڕێكی سه‌خت بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوێکد ڕوانگەی سوری ڕایگەیاندوە" له‌سێ به‌ره‌وه‌ شەڕەکە به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و توركیا پاڵپشت به‌ سوپای ئازادی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی سوریا له‌پێشڕه‌ویدایه‌".

ڕاگه‌یاندنی چه‌كدارانی سوریایی دیموكراتیش لایخۆیانه‌وه‌ جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌" بۆ پاراستنی خاكه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن ".

ئاماژەیان بەوەشداوە" تا ئێستا پێنج تانکی سوپای تورکیامان لە سنورەکانی گرێسپی تێکشکاندووە، پێنج چەتە لە ڕۆژهەڵاتی گرێسپی کوژراون و لاشەی ئەوان لەدەستی ئێمەدان".

لە کۆتایدا هاتووە" لە هەرێمەکانی نێوان عامودێ-درباسییە دا خاڵێکی هێزەکانی دەوڵەتی تورک و تێکشکێنراوەو ٦ فڕۆکەی دڕۆنی سیخوڕیش خراوەتە خوارەوە".

3317 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations