دووەمین وڵات پشتیوانی هێرشەكانی توركیای كرد بۆ سەر رۆژئاوا

12.10.2019

لڤین: 

دوای ئەوە 45 وڵات بەشێوەیەكی ئاشكرا دژایەتی خۆیان بۆ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەربڕی تەنها یەك وڵات پشتیوانی توركیای كردبوو لە ئێستادا دووەمین وڵاتیش پشتیوانی خۆی بۆ توركیا دەربڕی. 

هەچەندە تا ئێستا زیاتر لە 45 وڵات دژایەتی هێرشی توركیایان كردووە بۆ هێرشەكانی سەر رۆژئاوای كوردستان، لە بەرامبەردا تا ئێستا تەنها دوو وڵات بەشێوەیەكی ئاشكرا پشتیوانی خۆیان بۆ هێرشی توركیا دەربڕیوە ئەویش هەریەكە لە وڵاتی قەتەر و وڵاتی پاكسان بووە. 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو عومران خان، سەرۆكی پاكستان پشتیوانی توركیای كرد لە ئێستادا چاوەكان لەسەر مەهاتیر محەمەد، سەرۆكی مالیزیان چونكە بەشێوەیەكی ئاشكرا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو هێرشەوە ئاشكرا نەكردووە. 

16594 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations