ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

14.10.2019

لڤین:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

هەرچەندە پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاریدا هەموو سی رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات، بەڵام لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم کابینەیەوە تا ئێستا هیچ مانگێک مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەشنەکراوە و بەردەوام دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە ٣١٧ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ٤٥٢ ملیار دیناری  حکومەتی عێراق.

120 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations