بەریتانیا زانیاری نوێ لەبارەی مافی پەنابەری لەوڵاتەكەی بڵاودەكاتەوە

14.10.2019

لڤین:
وەزارەرتی ناوخۆی بەریتانیا ئاگاداری پەنابەرانی وڵاتەکەی دەکاتەوە بۆ مانەوەیان لەو وڵاتە پێش رێككەوتی 31ی ئەم مانگە بۆ پێداچوونەوە بە دۆسێكانیان، داواكای پێشكەش بە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بكەن.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاگادارییەكی بۆ هەموو پەنابەرانە بڵاوكردۆتەوە كە نیشتەجێی وڵاتەكەیانن لە پێش رێككەوتی 31ی ئەم مانگە بۆ پێداچوونەوە بە دۆسێكانیان، داواكای پێشكەش بە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بكەن، ئەوەش پێش دەرچوون و لێك جیابوونەوەی شانیشنی یەكگرتووی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا تاوەكو لە رێگەی ئەو دواكارییەوە، داوای مافی مانەوەو رێگە پێدان بۆ كاركردن و خزمەتگوزاری بێ‌ بەرامبەری تەندروستی، جگە لەمانەش دەتوانن لەو وڵاتە برەو بە خوێندن بدەن.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەو كەسانەی لە بەریتانیا دەژین و پێشتر داوانامەیان پێشكەشكردووە، جارێكی تر كار لەسەر دۆسێكانیان دەكەینەوە، هاوکات ئاگاداری هەموو ئەو كەسانەشی كردۆتەوە كە بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە لە وڵاتەكەیاندان، ئەوا دەتوانن دواكاری پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆبكەن بۆ بەدەستهێنانی مافی مانەوە لەو وڵاتە بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە وڵاتەكانیان سەر بە یەكێتی ئەوروپان.

9573 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations