فەرەنسا لە چەند كاتژمێری داهاتوو بڕیار دەدات

14.10.2019

لڤین: 
حكومەتی فەرەنسی كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و بڕیاریدا بە زوترین كات رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەربازەكانی لە رۆژئاوای كوردستانبگرێتەبەر و بڕیاتری پێویست لەبارەی هێرشی توركیا بدات. 

دوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی حكومەتی فەڕەنسا وابڕیارە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا رێوشوێنی تایبەتی بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای كوردستان. 

دوای ئەو كۆبونەوەیەحكومەتی فەرەنسی ئەوەشی راگەیاند: وڵاتەكەیان ئەركە دیپلۆماسییەكانی بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەكانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی رێكخراوی (داعش) چڕدەكاتەوە، لەپێناو دانانی سنورێك بۆ ئەو هێرشەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامی دەدات. 

7562 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations