پارتی ڕێگری لە چوونی دوو پزیشک بۆ ڕۆژئاوا دەکات

14.10.2019

لڤین:

د محەمد کیانی ڕایگەیاند، زۆر زۆر خەمبارم کە رێگەمان نادەن واجبی مرۆیی خۆمان بەرامبەر بە کەسانی لەوپەڕی پێویستیدان جێبەجێ بکەین. پێمان مەڵێن ئێستا کاتی یەکێتی ریزی کوردیە ئێمە تێکی دەدەیین، ئێستا کاتی مزایەدەکردنی کوردایەتی نییە.

لە نوسراوێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک د محەمەد کیانی ئاماژەی بەوە داوە"دکتۆرێکی تر، نازانم جەنابی کێیە، و بەندە وەك دو دکتۆری خۆبەخش هەر یەك بە جیا هەماهەنگیمان کردوە لەگەڵ نوێنەری رۆژاوا لە سلێمانی، بەڕێز سلێمان عەرەب، بۆ رێکخستنی رێوشوێنی سەفەرمان بۆ رۆژاوا بۆ کاری یارمەتیدانی پزیشکی. بەداخەوە، ئەم ئێوارە کاك سلێمان عەرەب پەیوەندی پێوەکردم و وتی، 'پارتی رەفزی کردوە رێگەتان پێبدات بچن بۆ رۆژاوا'. بۆ زیاتر لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رەفزکردنی پارتی لە چونمان بۆ کاری پزیشکی پێویست لەم کاتەی پێویستەدا، وتی پێیان وتوم "لێناگەڕێین هیچ کەسێکی باشور و رۆژهەڵات و باکور بچنە رۆژاوا".

دەقی نوسینەکە:.

پارتی ڕێگەی نەداین وەك دکتۆری خۆبەخش بچینە رۆژئاوا
د. محەمەد كیانی 
دکتۆرێکی تر، نازانم جەنابی کێیە، و بەندە وەك دو دکتۆری خۆبەخش هەر یەك بە جیا هەماهەنگیمان کردوە لەگەڵ نوێنەری رۆژاوا لە سلێمانی، بەڕێز سلێمان عەرەب، بۆ رێکخستنی رێوشوێنی سەفەرمان بۆ رۆژاوا بۆ کاری یارمەتیدانی پزیشکی. بەداخەوە، ئەم ئێوارە کاك سلێمان عەرەب پەیوەندی پێوەکردم و وتی، 'پارتی رەفزی کردوە رێگەتان پێبدات بچن بۆ رۆژاوا'. بۆ زیاتر لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رەفزکردنی پارتی لە چونمان بۆ کاری پزیشکی پێویست لەم کاتەی پێویستەدا، وتی پێیان وتوم "لێناگەڕێین هیچ کەسێکی باشور و رۆژهەڵات و باکور بچنە رۆژاوا"، بەبێ لە بەرجاوگرتنی دۆخی پێویستی مرۆڤایەتی ئەوێ بۆ کارمەندی تەندورستی و مەرامی چونی کەسەکان و پێویستیە هەنوکەییەکانی دۆخی شەڕی توركیا دژ بە گەلی کورد و زۆری بریندار و بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە کاتی جەنگدا خەڵک دوچاری دەبن. بەگوێرەی پڕوپاگەندەی کوردایەتی دەسەڵاتداران و حیزبەکانی باشور دەبایە هەمو پێویستیەکی ژیانی و تەندورستی فەراهم بکرابایە چونکە خەڵکی رۆژاوا زۆربەیان کوردن . دوێنێش تیمێکی کارمەندانی تەندورستی لە کەڵار بۆ هەمان مەرامی خۆبەخشی بۆ رۆژاوا داوای مۆڵەتیان لە دائیرەی تەندورستی کردووە، داواکاریەکەیان رەفز کردون.
دیارە لە دۆخی وەك ئێستای شەری قورسی فاشستی تورکی دژ بە کوردستانی رۆژاوا، دەبایە دەسەڵاتدارانی کوردی نەك لیبگەڕین دو دکتۆر بچن بۆ یارمەتیدانی بریندار و نەخۆش و بێچارەی ئەم پارچەیەی کوردستان، بەڵکو دەبا حوکمەتی هەرێم بە دیان و سەدان دکتۆر و کارمەندی تەندورستی و ئەمبولانس و جۆرەها دەرمان و پێویستی پزیشکی بناردبا بۆیان، ئەگەر وەك کوردیش نا، بە گوێرەی پڕوپاگەندەی کوردایەتیان، وەك ئەرکی مرۆڤایەتی ئەوەیان بکردبا. کردارەکانیان دەریخست ئەم دەسەڵاتدارییە کوردیە خۆ بە خاوەنزان کوردایەتی زانە چەند موزەیەف و چەند دڵڕەق و بێبەزەیی و حاقیدە بەرامبەر ئەو کوردەی عەبدی ئەو نەبێت.
جگە لەوەی ئێمە، وەك پەیامنێری NRT ئەمڕۆ ئاشکرای کرد، سنوری هەرێم داخراوە بە روی بریندار و نەخۆشەکانی رۆژاوا ناتوانن بێنە هەرێم بۆ چارەسەری پێویست لەم کاتە کارەساتبارەدا.
لە ئێستادا، من هیچی تر ناڵێـم تەنها ئەوە نەبێت: باوەڕ بە رشتنی فرمێسی تیمساحی سەرانی کورد مەکەن. دوێنی پەیامیان دەدا ''ئێستا كات، كاتی موزایەداتی بێهوودە و بۆچوونی عاتیفی و هەڵچوون نییە. كاتی ئەوەیە كە هەموو لایەكمان هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە بەكاری بهێنین بۆ ئەوەی كۆتایی بەو شەڕە بێت و چیتر خەڵكی بێ تاوان باجی ئەو دۆخە مەترسیدارە نەدەن و ڕێگەیش لە گۆڕینی دیموگرافیی ئەو ناوچەیە بگیرێت"، جگە لە میدیاکانیان بە دورشم و قسە و هەڵای نەتەوەیی هیچیان تیا نەهێشتوەتەوە وا دەزانی ئێستا هێزەکانیان بەرەنگاری تورکیا دەبنەوە، کەچی لە پراکتیز دا هاوکار و تەواوکەری کردارەکانی ئەردۆغان و دەوڵەتی فاشستی تورکن.
زۆر زۆر خەمبارم کە رێگەمان نادەن واجبی مرۆیی خۆمان بەرامبەر بە کەسانی لەوپەڕی پێویستیدان جێبەجێ بکەین. پێمان مەڵێن ئێستا کاتی یەکێتی ریزی کوردیە ئێمە تێکی دەدەیین، ئێستا کاتی مزایەدەکردنی کوردایەتی نییە، کاتی کردار و هەڵوێست و بەرجەستەکردنی قسە و گوتارە. یەکێتی ریزی کوردی بە قسە نییە، بەکردار و بەدەنگەوەهاتنە لە کاتی ئەوپەڕی پێویستیدا.

2008 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations