ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

15.10.2019

لڤین:

دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌گه‌ڵ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.

هەرچەندە پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاریدا هەموو سی رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات، بەڵام لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم کابینەیەوە تا ئێستا هیچ مانگێک مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەشنەکراوە و بەردەوام دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە و وەزارەتەکە هەر رۆژە و مووچەی وەزارەتێک رادەگەیەنێت، نەک بە خشتەیەک مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوبکاتەوە.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە ٣١٧ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ٤٥٢ ملیار دیناری  حکومەتی عێراق.

1244 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations