چیرۆكی 16ی ئۆكتۆبەر

ئەو رۆژەی كورد بەهۆی ریفراندۆمی سەربەخۆیی نیوەی خاكی كوردستانی لەدەستدا

16.10.2019

لڤین: 
ئەمڕۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەر لەدەستدانی كەركوك و شەنگال و سەرجەم ناوچە دابڕێندراوەكانی سنوری موسڵ و كەركوك تێپەڕ دەكات و تا ئێٍتاش كورد بەشێوەیەكی تەواوەتی نەیتوانیوە بگەرشێتەوە بۆ ئەو ناوچانە. 

ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧، هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی بەهاوكاریی چەند وڵاتێكی ناوچەكە و بەتایبەت ئێران و توركیا، هێرشیانكردە سەر ناوچە دابڕێندراوەكان و لەماوەی ٤٨ كاتژمێردا، تەواوی ئەو ناوچانەیان لە هێزە كوردیەكان وەرگرتەوە. 

لە ساڵی ٢٠١٤، هێزە عێراقییەكان لە ناوچەكانی سنوری ماددەی ١٤٠ پاشەكشەیان كرد و ئەو ناوچەنە لەلایەن داعش دەستی بەسەردا گیرا، دواتر هێزەكانی پێشمەرگە ئەو ناوچانەیان لە داعش پاككردەوە.

لەگەڵ تێپەڕبوونی كات و كەمبونەوەی شەڕی داعش بۆ حكومەتی عێراقی ئیتر حكومەتی عێراقی بۆ بەهانەیەك دەگەرشا تا بگەڕێتەوە ئەو ناوچانەی كە هێزە كوردیەكان فەرمانڕەوایەتیان دەكرد، ڕیفراندۆم هەلێكی زێڕین بوو بۆ عێراق، تا بیكاتە بەهانە بۆ گەڕانەوەی بۆ ناوچەكان.

پرسی ڕیفراندۆم و بانگەشەی سەربەخۆیی و دروستكردنی دەوڵەتی كوردیی بەهانەیەكی گەورە بوو بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق هێز لەو سنورە كۆبكاتەوە، بەڵام بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە رۆژی 25ی ئەیلول ئیتر حكومەتی عێراقی بەهانەی دەست كەوت كە هەریەكە لە ئەمریكا و ئێران و بەریتانیا و توركیا و سەرجەم هێزە عەرەبیەكان پشتیوانی هێرشەكەیان كرد كە هۆكار بوو بۆ سڕكردنی ریفراندۆمەكە. 

پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەرپرسانی هەرێم بە مەرجی وەرگرتنی گەرەنتی لە بەرپرسانی عێراق، ئامادەنەبوون بچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ، بەڵام دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هاوكێشەكە پێچەوانە بویەوە

حكومەتی عێراقی بەوە نەوەستا كە سڕ كردنی ئەنجامی ریفراندۆم بەس بێت بۆیە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كەوتنە هەوڵەوە، بۆ ئەوەی دانووستان لەگەڵ حكومەتی عێراق بكەن، هەرچەندە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەرپرسانی هەرێم بە مەرجی وەرگرتنی گەرەنتی لە بەرپرسانی عێراق، ئامادەنەبوون بچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ، بەڵام دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هاوكێشەكە پێچەوانە بویەوە، ئەمجارە بەرپرسانی هەرێم ئامادەبوون بەبێ مەرج لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دانیشن، بەڵام بەپرسانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمیان كردبووە پێشمەرجی خۆیان، بۆیە هەرێم ئەو بڕیارەی پەسەند كرد و ریفراندۆمی سڕ كرد.

بەرەبەیانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە تەواوی ناوچە دابڕێندراوەكانی سنوری موسل و كەركوك هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، هێزەكانی پێشمەرگەش بەبڕیاری بەرپرسانی هەرێم لەو ناوچانە كشانەوە، بۆیە لە ماوەیەكی كەمدا و بە بونی 34 شەهیدی هێزەكانی 70ی یەكێتی هێزە عێراقییەكان تەواوی ئەو ناوچانەیان كۆنترۆڵكرد.

سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٧ی ئۆكتۆبەر شارۆچكەكانی شەنگال و خانەقین و شارەدێی گوڵاڵە لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە كۆنتڕۆڵ كرایەوە بە هەمان شێوەی سنوری فەرمانڕەوایی هێزەكانی یەكێتی لە سنوری فەرمانڕەوایی پارتیش كۆنتڕۆڵكرایەوە.

هەرچەندە 16ی ئۆكتۆبەر لەلایەن میدیای پارتیەوە وەك خیانەتی یەكێتی ناسراوە  لە قۆڵی پردێ-وە بە ئاراستەی سەنتەری شاری هەولێر پێشڕەوییان دەكرد، هەر هەمان ڕۆژ هێزە عێراقییەكان چوونە ناو شارۆچكەی مەخمورەوە و پێشمەرگەش شارۆچكەكەی چۆڵ كرد، هاوڵاتیانی ئەو شارۆچكەیەش ئاوارەی كامپی مەخمور بوون، كە كامپێكی پەنابەرانی باكوری كوردستانەوە و دەكەوێتە بناری چیای قەرەچوغ، هەروەها شارەدێی بەعشیقەش لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە كۆنترۆڵكرا.

ئەم ڕووداوانە بوونە هۆكاری لەدەستدانی ٥١٪ی خاكی باشوری كوردستان، هەروەها بووە هۆی لەدەستدانی تەواوی بیرە نەوتەكانی سنوری ناوچە دابڕێندراوەكان و خاڵە سنورییەكان

ڕۆژی ١٨ی ئۆكتۆبەریش بووە دوایین وێستگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی هێزە عێراقییەكان، كاتێك شارەدێی پردێ-یان كۆنترۆڵكرد و بە ئاڕاستەی سەنتەری شاری هەولێر پێشڕەوییان دەكرد، دوای ئەوەی گەیشتنە شارۆچكەی پردێ ئیتر هێزە عێراقیەكان هەوڵی پێشڕەویان نەدا و لەوێدا هەندێك لە هێزەكانی پارتی تانكیچكی ئەبرامزی هێزە عێراقیەكانیان تەقاندەوە كە فەرمانی پێشڕەوی كردنیان وەستا بوو بەوەش پێشڕەویەكان ككۆتاییان هات بەهۆی ئەوەی ئۆپەراسینۆنەكە تەنها ئەو شوێنانەی دەگرتەوە كە پێشتر ناوچەی دابڕێندراون بوون. 

ئەم ڕووداوانە بوونە هۆكاری لەدەستدانی ٥١٪ی خاكی باشوری كوردستان، هەروەها بووە هۆی لەدەستدانی تەواوی بیرە نەوتەكانی سنوری ناوچە دابڕێندراوەكان و خاڵە سنورییەكان، ئەمەش لەڕووی ئابورییەوە زیانێكی گەورەی بە هەرێمی كوردستان گەیاند، لەڕووی سیاسییشەوە، سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستانی لە عێراق و ناوچەكەدا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمكردەوە.

لەسەر ئەو ڕووداوانە، پارتی یەكێتی بە فرۆشتنی كەركوك و خانەقین و یەكێتیش پارتی بە فرۆشتنی مەخمور و شەنگال یەكتریان بە خیانەتكار تۆمەتبار دەكرد، بەڵام پێش ١٦ی ئۆكتۆبەر پارتی وشەی خیانەتی بۆ بەشدار نەبوانی ریفراندۆم بەكار هێنا و لە دواتریش بۆ بەشێك لە سەركردە مەیدانیەكانی یەكێتی هەما وشەی بەكار هێنایەوە بەبێ ئەوەی باس لە رادەستكردنەوەی ناوچە دابڕێندراوەكانی سنوری موسڵ بكات. 

1459 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations