زیدان لە تیپەكەی بێهیوا دەبێت

20.10.2019

لڤین: 
دوای  شكستی یانەكەی بەرامبەر ریاڵ مایۆركا بە ئەنجامی گۆڵێكی بی بەرامبەر زەینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند: بەرامبەر مایۆركا هەموو شتێكمان لەدەستدابوو. 

ناوبراو لە كۆنگرەیەكی كورتی رۆژنامەوانیدا وتیشی: سەرەتایەكی خراپمان دەستپێكرد، ئەگەر شتێكی گرنگمان بوێت ئەمساڵ پێویستە بەردەوام بین. 

راهێنەری ریاڵ مەدرید توڕەبون و بێزاری لە روخساری دیار بوو ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە شیكاری بۆ ئاستی یاریزانەكان بكرێت و كێشەكانمان چارەسەر بكەین، پێویستە یاریزانەكان لەهەموو یارییەكدا توانای خۆیان بسەلمێنن. 

راهێنەرەكە وتیشی: كەمێك كۆنترۆلی یاریگامان گرتە دەست بەڵام نەمانتوانی هەلی گۆڵكردن دروستبكەین. پێكان بیانو نییە ، یاریزانی ترمان هەیە كە دەتوانن ئاستی بەرز پێشكەش بكەن، هەل لەبەردەمیاندایە بونی خۆیان بسەلمێنن.

زیدان ئەوەشی راگەیاند: هەموو كەسێك بۆی هەیە رای خۆی بڵێت لەسەر پێكهاتەكە، بەڵام ئەوە ئەو بریارە بوو كە من یام، پێویستە شیكاری بۆ بارودۆخەكە بكەین، دڵخۆش نیم بەوەی ئێستا رو دەدات.

1115 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations