لەسەر كوشتنی هاوڵاتیەك لە ساڵی 1996 دوو كەس دەستگیر كران

23.10.2019

لڤین: 
لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك لە ساڵی 1996 ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری دوو تۆمەتباریان لە ناو شاری سلێمانی دەستگیركرددوای ئەوەی كە رایانكردبویە دەرەوەی وڵات .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی 20-7-1996 ، هاوڵاتی (ع ، م ،ق )لەدایكبووی 1969 ، لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەشەقامی سالم لە شاری سلێمانی لە لایەن چەند كەسێكەوە بە بەبەرد و چەقۆ لێیدەدرێت و دەكوژرێت و تۆمەتباران هەڵدێن بەرەو دەرەوەی وڵات، دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران دەكاتەوەو بڕیاردەدات بەدەستگیركردنیان بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی .

پۆلیس ئەوەشی ئاشرا كردووە، لە ڕۆژی 14-10-2019 هێزەكانی پۆلیس زانیارییان پێگەیشت لەبارەی هەردوو تۆمەتبار كە گەڕاونەتەوە شاری سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس گەڕان و بەدواداچوونەكانی دەستپێكردوو توانرا تۆمەتباران (د،ع ، ع لەدایكبوی 1976 و أ ، ر ، ع لەدایكبووی 1979 ) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن .

2202 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations