توركیا بۆ كۆتایی هێنان بە بایكۆتی كاڵای توركی چەند وەفدێكی رەوانەی هەرێم كردووە

24.10.2019

لڤین: 
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە چەند وەفدێكی جیاواز پەیوەندی بە هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم كردووە بۆ كۆتایی هێنان بە بایكۆتكردنی كاڵای توركی. 

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: حكومەتی توركیا لەو هەڵمەتە بایكۆتەی لە سەر كاڵای وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە نیگەرانە. 

ئەو سەرچاوەیە رونیكردەوە بۆ راگرتنی ئەو بایكۆتە حكومەتی توركیا بەوەفدی جیاواز و لە ئاستی جیاواز پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كردووە و داوای كردووە ئەو بایكۆتە كۆتایی پێبهێندرێت. 

حكومەتی هەرێم لە وەڵامی ئەو وەفدانەدا وتویەتی ئێمەش نیگەرانین لەو هەڵمەتە بەڵام دەسەڵاتمان نیە لەبەرامبەری، توركیا بۆ ئەو مەبەستە وەفدێكی ناردووە كە پەیوەندیان بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت كردووە، ئەوە جگە لەوەی وەفدێكیشی ناردووە بۆ ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم.

14460 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations