سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆمار: چەند رۆژێكە هەستمان بە پیلانێك كردووە لە دژمان

24.10.2019

لڤین: 
سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆمار لەبارەی ئەو هەواڵانەی ئەم شەو باسیان لە ئامادەكاری سەرۆكایەتی كۆمار دەكرد بۆ رووبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران رەتیدەكاتەوە و دەڵێت چەند رۆژێكە هەستمان بە پیلانێك كردووە. 

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق تایبەت بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە هەستەكەین هەڵمەتێك لە دژی سەرۆك كۆمار هەیە و باس لە دەست لەكار كێشانەوە یان متمانە لێسەندنەوەی دەكرێت بە بیانوی جیات جیا. 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی رونكردەوە، ئەمشەویش هەڵمەتێكی رێكخراو بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و دەزگای دژەتیرۆری یەكێتی دەكرێت گواە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ رووبەربوونەوەی خۆپیشاندەران، بەڵام ئەوە راست نیە و سەرۆكایەتی كار لەگەڵ خۆپیشاندەراندایە نەك دژی خۆپیشاندەران.

سەرچاوەكەی (لڤین) ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پیلانێكی گەورە هەیە بۆ ئەوەی كورد بكەنە بەرەی دژی خۆپیشاندەرانەوە و هەڵە و خراپەكانری بەرپرسان و دسەڵاتدارانی عێراق بخەنە ئەستۆی كورد. 

6589 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations