بایکۆت بەردەوام دەبێت؟

26.10.2019

 لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری هێمن رەوف

دەوڵەتی تورکیا لە بایکوت هەراسان بووە؍ حکومەتی هەرێم لەژێر فشاردایە. خەڵکیش بەبەردەوامیی گەرم و گووڕتر دەبن و شەپۆلەکە هەڵدەکشێت. ئەمە هەمووی کۆمەڵێ کێشەی گەورەن؍ بەریەککەوتنی تیژ و جەرگبڕن.

دارودەستەکەی ئەردۆغان ( دەسەڵاتی هەرێم) لە زووترین دەرفەتدا هەوڵە سیخوڕییەکانی و موئامەرە قێزونەکان دەستپێدەکەن؍ دەیان سیناریۆی قێزەوون بەڕێوەیە؍ دەیان جاسوسی دەمامکدار دزە دەکەنە ناو هەڵمەتەکەوە و ژەهر دەڕێژن. مەلای ناپاک و پەیج و سەکۆی قەرەباڵغی سۆشیاڵ میدیای سەر بە دەسەڵات لە دژی دەکەونە کار...

ئەم جوڵانەوە جەماوەرییە خەریکە بۆینباخ لەمل و موسەقەفی دەمدرێژ و قسەکەر و دەمڕاستی بۆ پەیدا دەبێت. هەوڵێک هەیە بۆ ڕێکخستن و بە ئۆرگەنایزەیشن کردنی " ئەمە نابێت ڕووبدات؍ هەرکات ئەم جوڵانەویە کرا بە ڕێکخراو؍ دڵنیابن مەرگی زۆر نزیک دەبێتەوە یان دەکرێتە سێوێک و دەخرتە سەبەتەی دەسەڵاتەوە.

ووریاییەکی جدیی دەوێت و پێویستە ئەمەمە وەک ئاکتێکی نیشتیمانیی و هەوڵێکی مەدەنیی و بزوتنەوە movementێکی دژە فاشیزم بە نارێکخراویی بمێنێتەوە. لەمەدا منداڵێکی شیرەخۆرە و سیاسییەکی ساحێب حیزب وەک یەک خەباتی سیاسییان بەردەکەوێت؍ نەکەن بهێڵن کەس خۆی بکات بە ساحێبی.

2220 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations