دایەنگەیەك جل و بەرگی توركی لە كارمەندەكانی قەدەغە دەكات

28.10.2019

لڤین: 
دایەنگەیەكی منداڵان بڕیاریداوە هیچ كاڵایەكی توركی تایبەت بە دایەنگەكە بەكار نەهێندرێت و كارمەندەكانیشی جل و بەرگی توركیلەبەر نەكەن.

دایەنگەی مندالانی ھەپی دەی ناحكومی لە نوسراوێكدا بۆ پشتیوانی لە كەمپینی بایكۆتی كاڵای توركی رایگەیاند: ئێمە وەكو دایەنگەی منداڵانی ھەپی دەی ناحكومی،  ماوەی دوو ھەفتەیە، ھیج شتێكی توركیمان نەھێناوتە نێو دایەگەوە، ھەر لە خواردن و پێویستییەكانی تری دایەنگە. 

ئەو دایەنگەیە ئەوەشی رونكردووەتەوە "وەكو كارگێڕی ھەپی دەی دەیكەین بە بڕیار كە ھیچ مامۆستا و دادەیەكی ھەپی دەی، نابێت ئەو پێویستیانەی بۆ ھەپی دەی دەیكڕێت توركی بێت. ناشبێت بە جلی توركییەوە دەوام بكات. 

817 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations