روسیا مامەڵەكانی لەگەڵ توركیا دەكات بە رۆبڵ

30.10.2019

لڤین: 
روسیا و توركیا بەشێك لە مامەڵەكانیان لە ساڵی رابردوودا بەدراوی رۆبڵ بووە كە تەنها لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ 11.7% كارە بازرگانییەكانیان بەو دراوە بووە. 

بانكی ناوەندی رووسیا رایگەیاند: دۆلار 83.1% كۆی بازرگانییەكان پێكدەهێنێت لەگەڵ توركیادا و دوا ئەویش 5% بە یۆرۆ و 0.2% بە دراوەكانی دیكە ئەنجامدەدرێن.

ئەو بانكە ئەوەشی رونكردووەتەوە كە بۆ هاوردەكردنی كاڵا و خزمەتگوزاری بۆ رووسیا، رۆبڵ رۆڵێكی گرنگی گێڕاوە، لە چەند رۆژی رابردوودشدا وەزارەتی دارایی رووسیا لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی توركیا رێككەوتنیان واژوو كردووە، لەسەر ئەنجامدانی بازرگانی نێوانیان بە دراوی نیشتمانی خۆیان.

830 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations