سیستانی لە بارەی خۆپیشاندانەکانەوە رونکردنەوە دەدات

31.10.2019

لڤین

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پشتیوانی خۆی لەو خۆپیشاندانەی کە داوای چاکسازی دەکەن دەربڕی.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند: بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەکاندا مافی ھەموو عێراقییەکانە.

نوسینگەکەی سیستنی باسی لەوەش کردووە، نابێت لە لایەن ھیچ کەس و گروپێکەوە ناو و وێنەکەی بەکاربھێنرێت لە ھێزە سیاسییەکان یان ئەوانی دیکە.
مەرجەعیەتی شیعەکان پیشتیوانی داواکانی خۆپیشاندەران دەکات بۆ چاکسازی و نابێت جیاوازی بکرێت لە نێوان ڕۆڵەکانیدا، کە داوای چاکسازی دەکەن بە ھەموو بۆچوونە جیاوازەکانەوە.

953 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations