بەشار ئەسەد کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی بە درۆ دەزانێت

31.10.2019

لڤین:

سەرۆکی رژێمی سوریا کوژرانی خەلیفەی داعش بە درۆ دەزانێت، داوای بەڵگە دەکات بۆ ئەوە باوەر بکات و باس لە رۆڵی تورکیا دەکات لە ناوچەکەدا. 

بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی سوریا، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: تورکیا دەیەوێت وا خۆی نیشان بدات کە بڕیاردەری ناوچەکەیە، بەڵام لەراستیدا ئەمریکا تورکیا هەڵدەسوڕێنێت، ئامانجی سەرەکی ئەردۆغان دروستکردنی ناکۆکی بوو لەنێوان گەلی سوریا و تورکیادا.

ئەسەد لەو دیدارەیدا رەتیکردەوە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی چەکدارنی داعش کوژرا بێت و لەو بارەیەوە دەڵێت، کوشتنی بەغدادی درۆیە و ڕاست نیە، گەر راست بوایە دەبوو ئەمریکا لاشەکەی نیشان بدایە.

1262 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations