فەرمانی دەستگیر كردن بۆ 60 بەرپرس دەرچوو

01.11.2019

لڤین:
دەستەی نەزاهەی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ٦٠ ئەندام پەرلەمان و وەزیر و بەرپرس دەركرد بە تۆمەتی گەندەڵی و بە هەدەردانی داهاتی وڵات. 

دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "فەرمانی دەستگیركردن بۆ وەزیرێك و پێنج جێگر لە حكومەتی ئێستادا دەرچووە" لەناویاندا دوو وەزیری كابینەی پێشوو.

بەگوێرەی بەیاننامەی دسەتەكە  "٣٨ ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگاكانی تێدایە و دوو سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگارێكیش بڕیاری دەستگیر كردنیان بۆ دەرچووە".

727 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations