وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باوەر بە لێکۆڵینەوەی عێراق لە توندوتیژیەکان ناکات

02.11.2019

لڤین:

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، لەبارەی دۆخی عێراقەوە رایگەیاند،ئەو لێکۆڵینەوانەی حکومەتی عێراق کردوویەتی کوموکورتی ھەیە  و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سه‌باره‌ت به‌ دۆخى عێراق و خۆپیشاندانه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ حكومه‌تى عێراق گوێ لە داواكارییە ره‌واكانی خۆپیشاندەران بگرێت.

 ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە نزیكەوە چاودێری رەوشی عێراق دەکەن و هەر لە سەرەتاوە داوایان لەسەرجەم لایەنەكان كردووە كە دوور بكەنەوە لە توندوتیژی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی : ئەو لێكۆڵینەوەیەی كە حكومەتی عێراق لە بارەی توندوتیژیی خۆپیشاندانەكانەوە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا ئەنجامیدا، پێویستی بە وردبینی راستگۆیی و گرنگە دادپەروەریی و یەكسانی راستەقینە بۆ گەلی عێراق دەستەبەر بكرێن.

217 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations