ئەو پیاوەی ترەمپی خستە مەترسیەوە .....

03.11.2019

لڤین: لە هەژماری سەنگەر سەید قادر وەرگیراوە

ئەلیكساندەر فیندمان ئەو بەرپرسە ئەمەریكیەیە كە ترەمپی خستوەتە كێشەوە، ماوەی دوومانگە دیموكراتەكان ناسنامەی ئاشكرا ناكەن لە ترسی ئەوەی ترەمپ فشاری لێبكات بەڵام دوای دەرچوونی یاسای لێپێچینەوە لە ترەمپ ناوەكەی ئاشكرا كرا.

فێندمان پلەی كۆلۆنیێلی هەیە و بەرپرسە لە ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا، لە كاتی پەیوەندیە تەلەفونیەكەی ترەمپ و زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە ئۆفیسەكەی ترەمپ بووە كاتێك ترەمپ داوای لە زیلینسكی كردوە بەرامبەر هاوكاری سەربازی دۆسیەی گەندەڵی جۆبایدن و هۆنتەری كوڕی هەڵبداتەوە

لە دوای پەیوەندیە تەلەفونیەكەی ترەمپ ڕاستەوخۆ فێندمان پەیوەندی بە ئادەم. شێفی سەرۆكی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەكات و پێی ڕادەگەیەنێت كە پەیوەندیەكەی ترەمپ ڕەنگە زیان بە ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا بگەیەنێت

دواتر ئادەم شێف و دیموكەاتەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران دۆسیەكە ئاشكرا دەكەن و داوا لەترەمپ دەكە تۆماری پەیوەندتە تەلەفونیەكە ڕادەستی كۆنگرێس بكات بەڵام ترەمپ ڕەتی دەكاتەوە، ئیتر لێرەوە قوڕەكە بۆترەمپ خەستدەكەنەوە بەجۆرێك ئێستا مەترسی دورخستنەوەی هەیە و ئەگەریش دورنەخرێتەوە كاریگەری لەسەر پێگەی جەماوەری دەبێت لەهەڵبژاردنی داهاتوودا.

-پێت وایە فێندمان كارێكی دروستی كردوە؟

9938 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations