ئەنجومەنی دادوەری لەسەر دەستگیر كردنی عەبادی رونكردنەوە دەدات
لڤین:
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبارەی فەرمانی دەستگیر كردنی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو رونكردنەوە دەدات و ڕایگەیاند: هیچ فەرمانێكی دەستگیركردن بۆ حەیدەر عەبادی دەرنەچووە و ئەو هەواڵانە باس لە فەرمانی دەستگیركردن دەكەن دوورەلە ڕاستیەوە.
ئەو ئەنجومەنە رونیدەكاتەوە كە دەسەڵاتی دادوەری بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكانی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی دادوەری هەیە و هەڵكوتانە سەر ماڵی عەبادی پەیوەندی بە دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی ناوخۆوە نیە.
ئەو رونكردنەوەیە لە كاتێكدایە كە دوێنێ دەنگۆی هێرشكردنە سەر ماڵی عەبادی بڵاوكرایەوە بەڵام دواتر خۆی رونكردنەوەیدا و رایگەیاند كە ژمارەیەك چەكار بون لەو دەروبەرە و بە زووی كۆنتڕۆڵ كراون.
2210 جار بینراوە