تورکیا چەند کەسێکی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیر کرد

05.11.2019

لڤین:
بەرپرسێکی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاند، ڕەسمیە عەوادی خوشکی بەغدادی تەمەنی 65 ساڵە لە ئەرکێکدا لەنزیک شاری ئەعزازی نزیک سنوور دەستگیرکراوە، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کاتێک دەستگیرکراوە پێنج لە کوڕەکانیشی لەگەڵدا بووە.

ئەوەشی راگەیاندووە تورکیا لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو خوشکەی ئەبوبەکر بەغدادیدا دەکات دوای ئەوەی لە شاری ئەعزاز لە باکوری سوریا دەستگیرکراون.

ئەو بەرپرسە تورکە ئەوەشی راگەیاندووە کە لێپێچینەوە لە هاوسەرەکەی و خێزانی کوڕەکەشی دەکەن کە ئەوانیش بە هەمان شێوە دەستگیرکراون.

ئەو بەرپرسە هیواخوازیشە زانیاری گرنگیان لە خوشکەکەی بەغدادی دەست بکەوێت سەبارەت بە بەڕێوەچونی کارەکانی ئێستا لە ناو داعشدا.

1473 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations