روحانی: پابەندبونمان بە رێکەوتنی ئەتۆمیەوە کەم دەکەینەوە

05.11.2019

لڤین:
حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، دوای سەپاندنی ژمارەیەیک سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەیدا لەلایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاند، لە سبەینێوە قۆناغی چوارەم لە کەمکردنەوەی پابەندییەکان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە دەستپێدەکەن.

ئەمڕۆ ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، ناوبراو وتیشی، هەروەکو چۆن لە ماوەی پێشوودا سێ قۆناغی دیکەی کەمکردنەوەی پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە ئەنجامداوە، لە سبەینێوە قۆناغی چوارەمیش دەست پێ دەکەین.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: چالاکییە ئەتۆمییە نوێکانی ئێران لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا دەبێت، دەکرێت لە هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندیمان پاشگەز ببینەوە، بەڵام بەو مەرجەی ئەوانیش پابەندییەکانیان بە ڕێککەوتنەکەوە زیاد بکەنەوە.

ئەو نەیشاردەوە کە وڵاتەکەی  بە ناچاریی ئەم هەنگاوە دەنێت و ئەگەر وڵاتانی نەیاریان ئابڵوقەی ئابوریان لەسەر کەمکردەوە و توانیان پارەکانیان لە بانکەکاندا بەکار بهێنین، وڵاتەکەی ئەویش پاشگەز دەبێتەوە.

219 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations