ئەمریکا بۆ دۆزینەوی کەسێک لە ئێران بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات

05.11.2019

لڤین:

ئەمریکا 25 ملیۆن دۆلار دەدات به‌ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر کارمەندێکی پێشووی "FBI" کە لە ئێران ون بووە.
 ئەمریکا پاداشتێکی گەورەی دیاری کەدووە کە دەگاتە 20 ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر رۆبه‌رت لیڤینسۆن، کارمەندی پێشوو لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا ناسراو بە "FBI" .

ناوبراو کاتێک لە ساڵی 2007 به‌ ئەرکێکی فەرمى لە ئێران بوو ون بوو پێشتریش بڕی 5ملیۆن دۆار بۆ دۆزینەوەی وەک خەڵات دیاری کرابوو، لەگەڵ پاداشتە نوێیەکە بڕەکە دەگاتە 25 ملیۆن دۆلار.
پاش راگەیاندنی پاداشتە نوێکە خانەوادەی لیڤینسۆن لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند لیڤینسۆن 4624 رۆژە دەست بەسەرە.ئەو بنەماڵەیە بە پێویستیان زانیوە کە لیڤیسۆن بگەڕێتەوە بۆ نیشتمان وئێران ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌ پياده‌كرد‌نى به‌بارمتەگرتن وەک سیاسەتێکی حکومی.

3022 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations