ئەنجومەنی وەزیران: مامۆستایانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی

06.11.2019

لڤین:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند ئەو مامۆستایانەی گرێبەستن دەكرێنە هەمیشەیی و ئەوەش دوای گفتوگۆ هاتووە و سەرجەم دامەزراندنەكانیش لەسەر پشی وەزارەتی پەروەردە دەبێت.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە ئەمرۆ لە هەولێر ئەنجامدرا، ئەنجوومەنی وەزیران دوای گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.

بڕیاری بە هەمیشەییکردنی پەسەندکرد بە رەچاوکردنی ئەوەی ئەو مامۆستا گرێبەستانە ماوەی چەندین ساڵە لە بواری پەروەردە خزمەت دەکەن و پێداویستی بواری پەروەردەیان پڕکردووەتەوە.

268 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations