ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆڵەتی خوێندنەوە بڕیارێكیدا

07.11.2019

لڤین: 
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەسەر كاتی پێدانی مۆڵەتی خوێندن رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە ناو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان زمالەی ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ڕاگرتنی كاتی پێدانی مۆڵەتی خوێندن تا دەركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێكخستنەوە، بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێكخراوەتەوە كە ئەم ڕاگرتنە مۆڵەتی خوێندن لە ناو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و سكوڵەرشیپی (زمالە) ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو مۆڵەتانە دەركراون لە ڕاگرتن و بەردەوام دەبن بە مەرجێك بە گوێرەی یاسا و پێوەرە كارپێكراوەكان بن.

1327 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations