ژماره‌ى قوربانيانى خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆ به‌زربویەوە بۆ 44 كه‌س

07.11.2019

لڤین:
ژماره‌ى قوربانيانى خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆ لە نێوان خۆپيشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ به‌غداد به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 6 كوژراو و 38 بريندار، ئه‌گه‌رى بەرزبونەوە ژماره‌ى كوژراوانیش دەکرێت.

سه‌رچاوه‌ تەندروستیەکان ئاماژه‌یان بەوەداوە ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، هێزه‌ ئه‌منييه‌كان به‌ گولـله‌ى زيندوو رووبه‌ڕووى خۆپيشانده‌ران بوونه‌ته‌وه‌ له‌ شه‌قامى ره‌شيدى شارى به‌غدا.‌

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمرۆ خۆپیشاندەران سەرجەم پردەکانی ناو شاری بەغدادیان دەست بەسەرداگرت و مانگرتن سەرجەم شارەکەی گرتووەتەوە.

له‌باره‌ى بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکان و ته‌قه‌كردن له‌ خۆپيشانده‌ران، نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانيى خۆى نيشان دا و جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ هەمووان دان بەخۆیاندا بگرن.

700 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations