هەسەدە دەستگیرکردنی دوو بەرپرسی گروپەکانی تورکیای راگەیاند

07.11.2019

لڤین:
هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد سەرکردەیەکی گرووپە توندڕەوەکانی نزیک تورکیا کە بەشداربووە لە هێرشی سەر ڕۆژئاوا دەستگیرکراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی هەسەدە "کەسێک بەناوی ئیسماعیل زەعیم، کە سەرکردەی گرووپە جیهادییەکانە و بەشداربووە لە سوکایەتیکردن بە تەرمی شەڕڤانێکی ژنی هەسەدە و برای ئەو کەسەیە کە ڤیدیۆی سوکایەتیکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە".

هەسەدە ئەوەشی رونکردوەتەوە ئەو کەسە برایەکی دیکەی هەیە کە هەر سەرکردەی گرووپە جیهادییەکانی نزیک لە تورکیایە بەناوی "محەمەد زەعیم" و ئەویش بەشداری چەندین کردەوەی تاوانکاری کردووە و ئەو برایەی ڕاستەوخۆ دەردەکەوێت لە ڤیدیۆی سوکایەتیکردن بە تەرمی شەڕڤانە ژنەکە

4025 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations