پێنج سیناتۆر داوا دەکەن سزاکانی سەر تورکیا پەلەی لێبکرێت
لڤین: لوقمان غەفوور
ژمارەیەک سیناتۆری ئەمریکی نامەیەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان دەکەن و تیایدا داوا دەکەن کە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی سزاکانی سەر تورکیا.
ھەر یەک لە لیندزی گراھام و کریس ڤان ھۆلین و ڕیچارد بلومینسال و مارشال بلاکبیرن و جین شاھین، نامەیەکەیان و بۆ مایک پۆمپیۆ ناردووە و ئاماژە بەچەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ دەدەن لەسەر پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا.
لەنامەکەدا باس لەوە دەکەن کە لە ئاگربەستی مانگی ئۆکتۆبەرەوە،ژمارەیەک ڕاپۆرت ئاماژە بە لاساری تورکیا دەدەن و ئەوە دەخەنەڕوو کە تورکیا ھێرشی دڕندانەی کردۆتە سەر کوردەکان و چەکی قەدەغەکراویشی بەکارھێناوە. ئەوەش دەخەنەڕوو کە تورکیا ئاگربەستی شکاندووە لەناوچەی ئارام.
دەشڵێن؛ بڕیار بوو کە سزاکان بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تائێستا نەکەوتونەتە بوارەوە و داوا دەکەین پەلەبکەن لە جێبەجێکردنی.
1034 جار بینراوە