دایکی شەهید هەڤرین، پێشەنگایەتی رووبەڕوبونەوەی سوپای تورکیای لە دێرک کرد

09.11.2019

لڤین:
دایە سوعاد دایکی شەهید (هەڤرین خەڵەف)ە، یەکێک بوو لەو دایکانەی کە لە دێرک پێشەنگایەتی رووبەڕوبونەوەی سەربازانی تورکیای کرد کە بە هاوبەشی لەگەڵ رووسیا دەوریەیکیان ئەنجامدا.

هاوشانی چەند دایکێکی دیکەی شەهیدان، دایە سوعاد پێشەنگایەتی رێگریکردن و رووبەڕبونەوەی بە پێڵاو و بەرد کرد لە دژی سوپای تورکیا لە شارەکەیان.

دایە سوعاد ئەو پێڵاوەی (هەڤرین خەڵەف)ی گرتە هێزەکەی تورکیا کە لەکاتی شەهید بونی لەپێیدابوو، ئەو قسەی بۆ میدیاکان کرد وتی ئەوان خائینن ئەگەر دادوەری هەبێت ئەگەر مافی مرۆڤ هەبێت ئەگەر نەتوە یەکگرتووەکان هەبطر هەتا ئەردۆگاب ێتە ئەن خاکە لە یەکێتی ئەوروپا دەریەکەن.

ئەو بە دڵێکی پڕەوە قسەی دەکرد و بەردەکانیشی لە باوەشدا بوو لەو کاتەدا وتیشی: من دایکی هەڤرینم قەبوڵ ناکەم ئەوانە پێ بخەنە سەر خاکی من، ئەوان چیان لە ئێمە دەوێت سنوری خۆیان جیاکردەوە، خەدەقیشی هەڵکەند ئارامی نەگرت، دیواری دانا ئارامی نەگرت، داوای چی دەکات؟ ئەگەر ئێمە دەربازی خاکی ئەو بوین با ئەویش دەرباز ببێت.

دایە سوعاد دەستی رادەوەشێنێت و دەڵێت من بە تەنها بمێنمەوە دەست لە خاکی خۆم بەرنادەم، ئێمە سەری خۆمان دەدەین بەڵام دەست لە میلەتی خۆمان بەرنادەین، هەرچی دەبێت با ببێت.

ئەو وتیشی ئەگەر دوێنی لە هەڤرین بوو با ئەمڕۆ لە دایکی ئەو بێت ئێمە قەبوڵ ناکەی قاچیان بخەنە سەر خاکی ئێمە لەبەر ئەوە دەڵێم خاینی گەورە ئەمریکایە خائینی  گەورە رووسیایە.

1284 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations