ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە توندی وەڵامی پارێزگای هەولێر دەداتەوە

09.11.2019

لڤین: 
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی پارێزگای هەولێر دەداتەوە و دەڵێت بڕیاریانداوە دزیەكەیان كەمتر بكەنەوە "دەڵێن لە بەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان نرخەكەمان كەم كردەوە! ناڵێت دزیەكەمان كەمتر كرد".

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ئەوەی پارێزگاری هەولێر وتبووی لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەكەمكردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەك بەرمیل نەوت، رایگەیاند "بەندە جارێكی تر دەڵێم ئەو نەوتەی بۆ ماڵان دابین كراوە لە لایەن حكومەتی عیراقە ، نرخی (۲۱٦) لتر نەوتی سپی دەكاتە (۳۱) هەزار دینارە كە حكومەتی عیراق وەك پاڵپشتی ناردویەتی بۆ پارێزگاكانی هەرێم".

ئەو ئەندامەی ئەنومەنی نوێنەران لە وەڵامەكەیدا بۆ پارێزگاری هەولێر دەشڵێت "دوای ئەوەی تێكەڵی دەكەن بە نەوتی كواڵیتی خراپ و بەنرخێكی گرانتر دەی دەن بە هاوڵاتیان، دوای ئەوەیش وەك بڵێت خێر دەكەن، دەڵێن لە بەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان نرخەكەمان كەم كردەوە! ناڵێت دزیەكەمان كەمتر كرد، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە بەدڵێ خۆیان و كۆمپانیاكانیان نرخ دادەنین نەك لە بەرژەوەندی خەڵك". 

غالب لە وەڵامەكەیدا دەشڵێت " لێرەوە داواكارم لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بەنرخەكەی خۆی و نرخی نەقڵەكەی كە كەمترە لە دوو هەزار دینارە بدڕێت بە هاولاتیان، چونكە ئەو نەوتە بۆ هاوڵاتیان دابین كراوە، نەك بۆ تاڵانكردن لە لایەن كۆمپانیاكانی حزب، ئەگەر بەو نرخە نەبێت ناچارمان دەكەن ناوی هەر پێنچ كۆمپانیاكە و چوار پارێزگاكە بە راپۆرتێكی تێر و تەسەند تەسلیمی دەستی دەست پاكی عیراق بكەین بۆ ئەوەی لێكۆڵێنەوە لەم گەندەڵیە بكەن".

774 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations