ئەرشەد ساڵحی: پێویستە حكومەتی هەرێم بەو شێوەی رابردووی نەبێت لە دەستوری نوێدا

09.11.2019

لڤین: 
سەرۆكی بەرەی توركمانی رایگەیاند، پێویستە دەستووری عێراق هەمواربكرێتەوە و چیتر حكومەتی هەرێم ئەو فیدراڵییەتەی پێشووی نەمێنێت، بۆ خۆشیان وەك  توركمان بە نەتەوەی سەرەكی بناسرێن لە عێراقدا. 

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی، كەسێكی نزیك لە توركیا ناسراوە و سەرۆكایەتی حزبێكی توركمانی دەكات كە بە پەیوەندی توندو تۆڵیان لەگەڵ تروكیا و دژایەتی زۆریان بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، دەشڵێت: دەبێت لە دەستووردا وەك نەتەوەی سەرەكی ئاماژە بە توركمان بكرێت.

ناوبراو لە قسەكانیدا وتوشیەتی "لەدەستووری یەكەمدا ستەمیان لێ كردین و وەكو نەتەوەیەكی سەرەكی دیارییان نەكردین، ئەمجارە سەرەتا دەمانەوێت مافی هاوڵاتی بوون بۆ هەموو عێراقییەكان دەستەبەر بكرێت، ئەوسا دەشخوازین ئەو مافەمان بۆ بگەڕێننەوە، وەك چۆن لەپەرلەمانەوە دەنگ لەسەر ئەوەدرا كە توركمان پێكهاتەیەكی سەرەكی ژیانی سیاسی عێراقە، ئەمجارەش ئەگەر كورد بهێڵن".

ئەو بە گرنگیەوە باس لەو خاڵەیان دەكات كە دەیانەوێت لە دستوری نوێی عێراق جێگری بكەن و دەڵێت: پێویستە هەرێمی كوردستان وەكو حكومەتێكی فیدڕاڵی بەو شێوەیەی رابردوو نەبێت، كە پێگەی لە پێگەی حكومەتی ناوەند زیاتربێت، پێویستە چاكسازی لە زۆرێك لەبەندەكانی دەستووردا بكرێت".

1820 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations