كەناڵی رووداو بینەرەكانی هەڵدەخەڵەتێنێت

12.11.2019

لڤین: 
كەناڵی رووداوی سەر بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، خوێنەرانی سۆشیال میدیا و پۆرتالەكەی فریو دەدات و دەڵێت پێشكەشكارێكی بەهۆی كارە باشەكانیەوە خەڵات وردەگرێت و رۆژنامەنوسێكیش بە درۆی دەخاتەوە. 

رۆژنامەنوس هانا چۆمانی، رایگەیاند: كاكە بینەری خۆشتان بەگێل دەزانن هەموو خەڵك گێل نیە. ئەو رونیدەكاتەوە كە "ئەمڕۆ لە فەیسبووك بینیم كە سۆشیاڵ میدیای رووداو دەڵێت شەهیان تەحسین خەڵاتی رێزلینانی پێدەدرێت، چونكە لە تویتەر نوسیوویانە بەشداری كۆنفرانسەكە دەكات".

ئو رونیدەكاتەوە كە رێكخراوی FIPP دەرفەت بە هەموو رۆژنامەنوسێك دەدات و تا بەشداری كۆنفرانسەكە بكات ولەوێ دانیشێت و گوێبگرێت لەوخەڵكانەی كە قسە دەكەن  ئەو كۆنفرانسە هاوشێوەی تیدێكسە. 

ئەو مەرجەكانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و دەڵێت "بەشداریكردن ئاسانە تەنیا هەندێك مەرجی هەیە لەوانە: رۆژنامەنوسەكە تەمەنی لە خوار ٣٥ ساڵی بێت، لەماوەی ١٢ مانگی رابردوو كاریكردبێت لەبواری میدیا، بری نزیكەی ٣ هەزار دۆلار بداتە بە رێكخراوەكە بۆ بەشداریكردن، ئەگەر حەزی لێبوو خەڵاتێك وەك بەشداربوو وەرگرێت ئەوا دەتوانیت هەزار دۆلاری تر بدات". 

ئەو رۆژنامەنوسە لەگەڵ نوسینەكەیدا لینكی ماڵپەڕێكیشی دەدات كە دەڵێت دەتوانن زانیاریەكان لەوێ وەربگرن، باس لەوەش دەكاتكە ئەو خەڵاتە كۆی خەرجیەكەی  ٤ هەزار دۆلاری تێدەچێت. 

لەبارەی ئەو كۆنفرانسەوە رونكردنەویە ئەوەیداوە كە لەمساڵدا لە لاس ڤێگاسە و دووشەو و دوو رۆژ خواردن و خوادنەوە و قسەكردنە، "هەر رۆژنامەنوسێك ویستی ساڵی داهاتوو بەشداری بكات یان كەناڵێك ویستی رۆژنامەنوسێكی بەشدار بێت با ٤٠ وەرقە رادەستی من بكات بەشداریەكە و خەڵاتەكەشی بۆ وەردەگرم" .

ئەو لە كۆتایی نوسینەكەیدا رەخنە لە كەناڵی رووداو دەگرێت و دەڵیت "عەیب ئەوەیە لە تویتەر بڵێی بەشداری دەكات ولەفەیسبووك بڵێی خەڵاتی رێزلێنانی پێدەدرێت بەهۆی رزگاركردنی ژن و منداڵان".

چۆمانی وردەكاری زیاتر دەخاتە روو دەڵێت "كۆنفرانسەكە ٨٠٠ كەس بەشداری دەكات بەڵام تاكوو ئیستا تەنیا ٥٠٠ كەس پارەی داوە ٣٠٠ كورسی بەتاڵە وە ٦٠ قسەكەر لە كۆنفرانسەكەدا بەشدارن كە هی ٣٠ وڵاتن زۆربەیان ئەمریكین و ئەو كەسانەی تریش هی ولاتانانی ئەوروپان هیچیان هی رۆژهەڵاتی ناوەراست نین بەهەموو كیشوری ئاسیا دوو كەسی تیاداییە كە قسەكەر بێت ئەوانیش (جۆناسان رایت لە شانشینی هۆنگ كۆنگ و دكتۆر سیریناڤەسان وڵاتی هیندستان) ئەوانی تر كورسی پردەكەنەوە دەبن بە گوێگر".

9067 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations