تا ئێستا 220 مووشەك ئاراستەی ئیسرائیل كراوە

13.11.2019

لڤین: 

ژمارەی قوربانیانی ئیسرائیل و فەلەستین بەهۆی هێرشەكانیان كە لە دوێنێ بەیانیەوە بۆسەر یەكتری دەستی پێكردووە بەرز دەبێتەوە ولە عەزە 16 وژراو هەیە لە ئیسرائیلیش زیاتر لە 40 بریندار. 

ئەمڕۆ چوار شەممە ، ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: سوپای ئیسرائیل بۆردومانی چڕ ئەنجامدەدات بۆ سەر كەرتی غەززە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە دوێنێوه تا ئێستا 220 مووشەك لە كەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراوە، بەڵام سیستەمی گومەزەی ئاسنین رێگری كردووە لە 90%ی ئەو مووشەكانە، ئەوانی دیكە لە ناوچەیەكی كراوە كەوتنە خوارەوە.

هاوكات كەناڵی 7ی ئیسرائیل جەختی كردەوە، نزیكەی 41 كەسی ئیسرائیلی برینداربوون و دووچاری دڵەڕاوكێ بوون، بە هەمانشێوە تا ئێستا ژمارەی كوژراوان لە كەرتی غەزە بە بۆردومان و هێرشەكانی ئیسرائیل گەیشتووەتە 16 كەس. 

1922 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations