بۆیه‌كه‌مین جار، ژنێك فایننشیاڵ تایمز به‌رێوه‌ده‌بات

14.11.2019

لڤین: لوقمان غه‌فوور 
دوێنێ چوار شەممە دامه‌زراوه‌ی فایننشیاڵ تایمز، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ ژنێك ده‌ستبه‌كارده‌بێت وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌كه‌ و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه‌یان. 

دوای 131 ساڵ له‌ دامه‌زراندنی فایننشیاڵ تایمز-ی به‌ریتانی، لیونیال باربه‌ر جێگه‌ی بۆ ژنێك چۆڵكرد كه‌ ببێته‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه‌ و به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌كه‌، ئه‌ویش خاتوو رۆلا خه‌له‌ف –ه‌ كه‌ ماوه‌ی 20 ساڵه‌ له‌ رۆژنامه‌كه‌ كارده‌كات، له‌ په‌یامنێرێكی ئاساییه‌وه‌ كاری ده‌ستپێكردووه‌ تا گه‌یشتووه‌ به‌و پله‌یه‌ی ئێستای. 

باربه‌ر كه‌ ماوه‌ی 14 ساڵه‌ له‌ پۆسته‌كه‌دایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ تویتێكدا ئاشكرای كرد كه‌ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ ژنێك ئه‌چێته‌ جێگاكه‌یی و ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ مێژووی فایننشیاڵ تایمز-دا رووبدات. 

 رۆلا له‌ لوبنان له‌ دایك بووه‌ و یه‌كه‌م كاری رۆژنامه‌گه‌ریشی له‌ گۆڤاری فۆربس له‌ نیویۆرك ده‌ست پێكردووه‌ و هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماسته‌ره‌ له‌ زانكۆی كۆلۆمبیا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

544 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations