فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەردۆگان دەرچوو

18.11.2019

لڤین: 
لە وڵاتی میسر دوای بایكۆتكردنی كاڵای توركی لە وڵاتەكەیان بڕیاری دەستگیر كردن بۆ سەرۆك كۆماری توركیا دەرچوو ئەوەش بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بوو. 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا وڵاتی میسر لە سەر ئاستی حكومەت و خەڵكی وڵاتەكە بایكۆتی كاڵای توركیان كردبوو، ئەمڕۆش راگەیەندرا كە ئەو وڵاتە كارێكی نوێی لە دژی سەرۆكی توركیا دەست پێكردووە. 

بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی تر بڕیاری دەستگیر كردن بۆ  ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لەلایەن داواكاری گشتی میسر تۆمار كرا.

بەگوێرەی ئەو داوایەیە داواكاری گشتی ئەگەر ئەردۆگان بچێتە میسر دەستگیر دەكرێت و بەتۆمەتی دەستدرێژی كردنە سەر باكوری سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) و ئەنجامدانی تاوانی نێودەوڵەتی دادگایی دەكرێت. 

23431 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations