وەزارەتی ناوخۆ باری نائاسایی لە عێراق ھەگرت

20.11.2019

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق  کۆتایی ھاتنی باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاند کە بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە ڕاگەیەندرابوو و ماوەی مانگێکی خایاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە لەسەر رێنمایی وەزیری ناوخۆ، یاسین تاھیر ئەلیاسر کۆتایی بە دۆخی باری نائاسایی ھێنراوە کە لە ٢٤ی مانگی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە.
وەزارەتەکە هۆکاری هەڵگرتنی ئەو بریارەیە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە دۆخی ئەمنی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە و ڕەنگە چی دیکە پێویست بەو بڕیارە نەبێت.

633 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations