بەهۆی ماددەی ئێكسپایەر سەنتەرێك داخرا

26.11.2019

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی ئیكسپایەر پابەند نەبوون بە مەرجە تەندروستیەكانەوە داخستنی سەنتەری ئینگلیزی چاوی لە هەولێر ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ سێ شەممە، رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوونی سەر بەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەنتەری ئینگلیزی بۆ چاو (M.E.C)لەگەڕەكی بەختیاریی شاری هەولێر داخست.

لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتەدا باس لەوەش كراوە، سەنتەرەكە پابەندنەبووە بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و  كەموكوڕی لە كارەكانیاندا هەبووە و ماددەی ئیكسپایەریان بەكارهێناوە.

وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاندووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە كراوەتەوە و رەوانەی دادگا كراوە و مەرجیشە سەنتەرەكان پایەندی ڕێنماییەكان بن كە بریتین لە هەڵگرتنی شوێنی دەرمان، بینا و شوێنی دانیشتنی نەخۆش و بەكارهێنانی دەرمان و مادەی 

758 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations