مەزڵوم كۆبانێ: دووجار بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ترامپ كردووە

30.11.2019

لڤین: 
فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند دووجار بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كردووە، لە هەردوو دوو داوای جیاوازی لێكردووە، یەكێیانی جێبەجێ كردووە و هیوادارە دووەمیشیان جێبەجێ بكات. 

مەڵوم عەبدی ناسراو بە مەزڵوم كوبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، رایگەیاند دوجار بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا قسەم كردووە، جاری یەكەم ڕەخنەم لە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان گرت لەسوریا، هاوكات داوام لێكرد هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكوری سوریا رابگرێت، ئەویش پەیمانی ئەوەی پێدام. ئەوەبو شاندێكی نارد بۆ توركیاو ڕێككەوتنی ئاگربەست ئەنجامدرا. 

ئەو رونیدەكاتەوە جاری دووەم كە قسەی لەگەڵ ترەمپ كردووە "گفتوگۆمان لەبارەی پرسە ستراتیژییەكان كرد و داوام لێكرد ئەمەریكا ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەری كێشەی گەلەكەمان و گەلانی سوریا بەشێوەیەكی گشتی، ئەویش پەیمانی ئەوەی پێدام، هیوادارم پابەندبێت پێوەی، هەروەها وتیشی كە هیواخوازم لە واشنتۆن چاوم پێت بكەویت، وەڵامی منیش بەڵێ بوو".

مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێ‌كنای سوریای دیموكراتی، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی (الحدث)ی عەرەبی وتیشی: توركیا بەردەوامە لەسەر پێشێلكردنی سەرجەم رێككەوتنەكانی ئاگربەست و بەبەردەوامیی هێرش دەكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان.

ناوبراو وتیشی: هەردو شارۆچكەی تەلتەمر و عەین عیسا تائێستا لە ژێردەستی شەڕڤاناندایە، رادەستی روسیا و هێزەكانی رژێم نەكراوە و ناشكرێن، بەڵكو لەژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدەدا دەمێننەوە. 

لەباری دۆخی رۆژهەڵاتی فوراتیش ئەوەی رونكردەوە كە دۆخەكە ئەوەندە ئاڵۆز نییە، هەسەدە رێككەوتنی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان هەیە جگە لە توركیا، ئەو ناوچەیە لەژێ كۆنتڕۆڵی ئێمەدا دەمێنێتەوە "بەپێی رێككەوتن و نەخشەی سەربازیی، سوپای رژێمی سوریا دەچنە ناوچەی باب تا روباری دیجلە و بە درێژایی سنورەكانی توركیا، بۆ ئەوەی ببێنە جیاكەرەوەیەك لەنێوان شەڕڤانان و هێزەكانی توركیا و گروپە توندڕەوەكان لەلایەكی دیكە". 

ئەو رونیدەكاتەوە "لە كۆبانێ و مەنبەج و جزیرەش، گەڕانی هاوبەشی روسیا بەهەماهەنگیی هێزەكانی ناوخۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ئەنجامدەدرێت، لەبەرامبەردا هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی قامیشلۆ تا دێرك و رۆژئاوای قامیشلۆ تا حەسەكە و درێرەزور بڵاوبونەتەوە".

سەبارەت بە رۆڵی روسیا لە دانوستانەكانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و رژێمی سوریا، دەڵێت: روسیا بەردەوام لەسەر هێڵە لەگەڵ حكومەتی سوریا بۆ ئەوەی بگاتە رێگەچارەیەكی ناوەندیی، ئێمە پڕۆژەمان هەیە و ئەوانیش پڕۆژەیان هەیە.

قەرماندەی هەسەدە نایشارێتەوە "گەشبینم بە ئایندەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی كە ناوچەیەكی بەرفراوانی سوریا بەڕێوەدەبات، سەرەڕای ئەوەی هەندێك گۆڕانكاریی لە دۆخەكە رویداوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی هێشتنەوەی جەوهەری خۆبەڕێوەبردن دەدەین".

2727 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations