ئۆفەرێكی گەورە بۆ مباپێ

05.12.2019

لڤین: 
پاریس سان جێرمان دەیەوێت كیلیان مباپێ ڕازی بكات لە یانەكەیدا بمێنێتەوە، بۆ ئەوەش بڕیاریداوە موچەیەكی نائاسایی بداتە ئەو یاریزانە تا لە چونی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید پەشیمانی بكاتەوە. 

سایتی لی تێن سپۆرتی فەڕەنسی رایگەیاند، یانەی پاریس سان جێرمان هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ هێشتنەوەی كیلیان مباپی لە ڕیزەكانیدا، بۆ ئەمەش دەیەوێت ئۆفەرێكی خەیاڵی بخاتە بەردەم هێرشبەرەكەی تا بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕازیبێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاشكراشیكردووە كە مباپی دەبێتە دووەم گرانترین یاریزانی جیهان لە ڕووی وەرگرتنی مووچەوە ئەوەش دوای ئەوەی ئەگەر ئۆفەرەكەی یانەكەی پەسەند بكات تەنهخا لە دوای لیۆنێل میسی هێرشبەری بەرشەلۆنە دەبێت.

مباپی پێویستی بە كات دەبێت بۆ بیركردنەوە لە ئۆفەری یانەكەی، ئەمە لە كاتێكدا زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید سورە لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەكەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ ڕیزەكانی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا.

600 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations