ئەمریكا لەبارەی هێرشە نادیارەكانی عێراق هۆشداری دەدات

12.12.2019

لڤین: 
بەرپرسێكی ئەمریكی هۆشداری دەداتە هێزە عێراقیەكان و دەڵێت ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر هێزەكانمان ئاكامەكەی بە دڵی هیچ لایەك نابێت. 

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێكی سەربازیی ئەمریكی بڵاوی كردەوە، بارودۆخەكە لە عێراق جێی نیگەرانییە و گرژیەكان زیادیان كردووە، میلیشیاكانی عێراق هێرشەكانیان بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق زیادكردوە، ئاكامی ئەو هێرشانە بە دڵی هیچ لایەك نابێت. 

ئەو بەرپرسە ئەمریكیە كە نەیویستووەناوكەی ئاشكرا بكرێت وتوشیەتی: هێرشەكان رێگری لە توانای هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەكەن لەشەڕی دژی پاشماوەكانی داعش و گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانیش لەناوچەكەدا زیاددەكەن.

1286 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations