خاوەنی كۆمپانیایەك دەستگیردەكرێت

15.12.2019

لڤین: 
لەسەر سكاڵای شەش هاوڵاتی تۆمەتبارێك لە شاری سلێمانی دەستگیردەكرێت كە بەبیانوی نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون پارەی لە هاوڵاتیان وەرگرتووە .

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەدژی خاوەنی كۆمپانیایەك تۆماركرد كە بەناوی نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەوە پارەیان لێسەندراوە، بەڵام خاوەنی كۆمپانیاكە هەڵاتووە، دوای چاودێرییەكی ورد توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت. 

پۆلیس ئەوەشی ئاشكرا كردووە: لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ، ع ) خاوەنی كۆمپانیای (م ، ه )، بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی ( 453 ، 456 و 457 ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس "خاوەنی كۆمپانیاكە پارەی پێشەكی لەسكاڵاكاران وەرگرتووە بۆ نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام دواتر هەڵاتووە".

6060 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations