بۆهۆی تاوانێکی قێزەون ١٣ جار سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو

15.12.2019

لڤین:
دادگای تاوانەكانی سلێمانی ۱۳ جاربڕیاری  لەسێدارە دانی بۆ بكوژانی شۆفێری تەكسیەكان دەركرد كە لە ساڵی ٢٠١٣ چەندشۆفێرێکی تەکسیان بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتبوو.

لەماوەی چەند مانگێكدا لە ساڵی ٢٠١٣  ژمارەیەک شۆفێری تەکسی کە ژمارەیان ١٣ کەس بوو لەنێوان سلێمانی و كەركوك لەلایەن باندێكی تاوان كاریەوە دەڕفێندران و كوژران.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت" پاش بەداواداچونی ورد لەلایە هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانیە توانیمان تەواوی ئەوباندە مەترسیدارە دەستگیربكەین و ڕادەستی یاسایان بكەین".

ئاسایش ئەوەشی وتووە "سەرئەنجام لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە بڕیاری ۱۳جار لەسێدارەدان بۆ هەردوو تاوان بار (ئەحمەد عبداللـە حدید)و (تۆفیق سلێمان قحگان) لەڕێكەوتی ۱۲كانونی یەكەمی ۲۰۱۹ دەرچوو هەر لەساڵی ۲۰۱۹ دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سێ كەسی تر لەو باندە تاوانكاریە دەركردوە".

5013 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations