تیروپشکی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ رادەکێشرێت

15.12.2019

 لڤین: 

سبەى کاتژمێر دووی نیوەرۆ لە نیۆنی سویسرا وا بڕیارە تیروپشکی قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ رابکێشرێت و دواتریش لەکاتژمێر 3دا تیروپشکی قۆناغی 32ی یۆرۆپا لیگ ئەنجام دەدرێت.

بە پێی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوو یانەى یەک وڵات لەقۆناغی شانزەدا روبەروی یەک نابنەوە. هەروەها یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکان دەبنەوە و ئەوەش بە تیروپشک یەکلایی دەکرێتەوە.

بە پێی سەرکەوتنی یانەکان بۆ قۆناغی شانزە هەردوو یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و چێلسی ئینگلیزی چاوەرێ دەکرێت روبەروی یانەى بەهێز ببنەوە. یانەکانی پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن و لایبزیگ و مانچستەر سیتی و بەرشەلۆنەو ڤالانسیا و یۆڤانتۆس و لیڤەرپوڵ بەپلەى یەکەم گەیشتونەتە قۆناغی هەشت تیپی.

هاوکات یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆمەدرید و تۆتنهام و چێلسی و ئەتلەنتا و ناپۆلی و لیۆن وبروسیا دۆرتمۆندیش بەپلەى دووەم سەرکەوتون بۆ قۆناغی شانزە.

748 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations