لە دوو ساڵدا یەک ملیۆن پەنابەر وەردەگیرێت

15.12.2019

لڤین:

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی 2020 تا ساڵی 2022 نزیكەی ملیۆنێك پەنابەر و دەستی كار لە وڵاتەلەیاندا وەردەگرن. 

جەستن ترۆدۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، رایگەیاند: بەپێی بەرنامەیەك كە خۆیان دایانڕشتووە، لە سەرەتای ساڵی 2020وە دەست دەكەن بە وەرگرتنی پەنابەر، بەپێی بەرنامەكە لە سەرەتای ساڵی 2020 نزیكەی 241 هەزار پەنابەر لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاستی كەنەدا جێگیر دەكەن.

هەر بە گوێرەی ئەو پلانە لە ساڵی 2021یش نزیكەی 350 هەزار و لە 2022شدا 360 هەزار پەنابەر وەردەگرن. وەرگرتنی پەنابەران لە کەنەدا بۆ كەمی دانیشتوان و دەستی كار دەگەڕێتەوە، كە نزیكەی 90%ی دانیشتوانەكەی لەبەشی باشووری كەنەدا جێگیرن.

2070 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations