ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی هەولێر دەگۆڕێن

16.12.2019

لڤین: 
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا 8 ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیەكانی شاری هەولێر لە مانگی داهاتوەوە شوێنەكانیان ئاڵوگۆڕ بكرێت و شوێنەكانیان بە كەسیتر پر بكرێتەوە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە فەرمانێكی وەزاریدا، رۆژی 12ی كانونی یەكەمی 2019، ئاڵوگۆڕی بە ژمارەیەك لە بەرێوەبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەتەكەی راگەیاندووە  ئاشكراشی كردووە فەرمانەكەی لە 2ی كانونی دووەمی 2019ەوە جێبەجێ دەكرێت. 

ئەوە جگە لەوەی بە گوێرەی زانیاریەكانی (لڤین پرێس) ژمارەیەك بەرپرسیتری ئەمنی  لە شارەكە گۆڕانكاریان بەسەردا دێت كە سەرۆكی حكومەت ئەو فەرمانەی كردووە. 

وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە بە: 

1- گواستنەوەی لیوا (هێرش ئەحمەد محەمەد) لە میلاكی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگا هەولێر بۆ سەر میلاكی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم.
2- گواستنەوەی (عەمید دیدار عومەر قادر) لە پایەی بەڕێوبەری پاسپۆرتی هەولێر بۆ سەر میلاكی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ.
3- گواستنەوەی (عەمید ئارام بورهان جواد) لە میلاكی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بۆ سەر میلاكی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم و دانانی بە بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر.
4- گواستنەوەی (عەمید عەبدولڕەحمان ئیسماعیل عەزیز) لە پایەی بەڕێوبەری رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم/ بارەگا.
5- گواستنەوەی (عەقیدی ماف شوان عارب سادق) لە بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمەوە دانانی بە بەڕێوبەری رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر.
6- گواستنەوەی (عەمید یادگار ئەنوەر فرج) لە میلاكی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم، بەڕێوبەری نشینگەی هەولێر بۆ سەر میلاكی بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیس و دانانی بە پایەی بەڕێوبەری بەرگری شارستانی هەولێر.
8- گواستنەوەی (مقەدەم كامل محەمەد باقر) لە میلاكی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم بۆ سەر میلاكی بەڕێوبەرایەتی نشینگەی پارێزگای هەولێر و دانانی بە بەڕێوبەری نشینگەی پارێزگای هەولێر.

4469 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations