ئەنەكەسە دەگەڕێتەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان

17.12.2019

لڤین: 
دەستەی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان لەبارەی گەڕانەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا بۆ رۆژئاوای كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا رەتیدەكاتەوە هیچ رێگریەك لەو رێكخستنە بكرێت.  

دەستەی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێَت: ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا ناسراو بە ئەنەكەسە، ئازادن لە چالاكی سیاسی خۆیان لە سەرتاسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا. 

بە گوێرەی زانیاریە بەدەستهاتووەكان هەریەكە لە ئیدارەی خۆسەری و ئەنەكەسە گەیشتونەتە رێكەوتنێك بە ناوبژیوانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان. 

ئەو دەستەیە ئەوەشی راگەیاندووە هیچ رێگریەك ناكرێت لەو ئەنجومەنە بۆ كاروباری سیاسی و سەرجەم كارەكانی خۆی دەتوانێت بكات بەبێ ئەوەی مۆڵەت وەربگرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوو بارزانی چەند جارێك لەگەڵ سەركردەكانی رۆژئاوای كوردستان كۆبونەوەی ئەنجامدا بۆ ئەوەی رێگا بە كاری ئەو رێكخستنانە بدەن لە رۆژئاوای كوردستان. 

2394 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations