تا ئێستا 118 كاندید بۆ سەرۆكی حكومەتی عێراق هەیە

19.12.2019

لڤین: 
تا ئێستا 118 كاندید بۆ سەرۆكی حكومەتی نوێی عێراق دراوەتە سەرۆكایەتی كۆمار و تەنها یەك كاندید لەوانە لەلایەن كوتلەكانی پەرلەمانەوە پشتیوانی دەكرێت و سەرجەمی كاندیدەكان بە ناراستەوخۆ كاندیدی حزبەكانن. 

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند تا ئێستا بۆ كاندیدی سەرۆكی حكومەتی نوێی عێراق 118 كاندید پێشكەش بە سەرۆكایەتی كۆمار كراوە. 

سەرچاوەكەی لڤین ئەوەی رونكردەوە سەرۆكایەتی كۆمار لەگەڵ ئەو كاندیدانە هیچ كێشەیەكی نیە و هەر كامیان شیاوترین بێت رایدەسپێرێت بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی پێ بدرێت و حكومەتی نوێ دروست بكات. 

ئەوەش ئاشكرا بووە لەو كاندیدانەی سەرۆكایەتی حكومەت تەنها یەك كاندید بە شێوەیەكی راستەوخۆ سەر بە حزبەكانە كە ئەویش عەلاویە و سەرجەم كاندیدەكانیتر بەشێوەی ناراستەوخۆ لەلایەن حزبەكانەوە پشتیوانی دەكرێن. 

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەو كاندیدانە 5 كەسیان لەلایەن بەشێك لە خۆپیشاندەرانەوە كاندید كراون یان پشتیوانی كراون راستتریشە بڵێن دژایەتی ناكرێن.  

1056 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations