عەسائیبی ئەهلولحەق داوای دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح دەکەن

21.12.2019

لڤین:
فراكسیۆنی سادیقونی سه‌ر به‌ عه‌سیائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واژۆ بۆ لادانی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سادیقون، لە نوسراوێکی فەرمیدا به‌ناوی 150 په‌رله‌مانتار داوا له‌ دادگای فیدرالی ده‌كات، سه‌رۆك كۆمار به‌ تۆمه‌تی "خیانه‌ت و شكاندنی سوێندنی یاسایی و پێشێلكردنی ده‌ستوور" له‌ پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه‌.

ناوبراو له‌ نوسراوەکەدا ئاماژه‌ دەشڵێت ئه‌ركی سه‌رۆك كۆمار پارێزگاریكردنه‌ له‌ ده‌ستوور و ئێستاش ده‌ستووره‌كه‌ی پێشێل كردووه‌، پابه‌ندی ماوه‌ ده‌ستوورییه‌كان نابێت و له‌ ماوه‌ی ده‌ستووریدا كاندیدی نوێی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو په‌سه‌ند نه‌كردووه‌.

1098 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations